دژە تیرۆری عێراق دوو تیرۆریستیان لە هەولێر دەستگیر كرد

لڤین:

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق دەستگیركردنی پێنج تیرۆریستی ڕاگەیاند كە دوانیان لە هەولێر بوون.

یەحیا ڕەسول ڕایگەیاند، دەزگای دژە تیرۆر پێنج تیرۆریستان لە چوار پارێزگای عێراق دەستگیر كرد کە دوو لە تیرۆریستەكان بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژە تیرۆر لە هەولێر دەستگیركراون.

یەكێك لە تیرۆریستیەكان لە ناوچەی تارمییەی باكووری بەغداد و دوو تیرۆریستەكەی دیكەش لە شرگات و حەزر سەر بە سەڵاحەدین و نەینەوا دەستگیركراون.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button