وەزارەتی دارایی عێراق: نرخی دۆلار بەرامبەر دینار جێگیرە و ناتوانین دەستکاری تیادا بکەین

لڤین:
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، هەوڵی دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی کاردانەوەی نەرێنی بۆسەر ئابووری وڵات دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە ئاژانسە هەواڵییەکانی راگەیاندووە، هەوڵی دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی کاردانەوەی نەرێنی بۆسەر ئابووری وڵات دەبێت.
ئەوەس دوای ئەوەهات کە شەوی ڕابردوو موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بەمەبەستی ئەنجامدانی چاکسازی لە نرخی دۆلاردا چەند داوایەکی لە پەرلەمان و ڕەوتەکەی کرد.
سەرچاوەکە راشیگەیاند “ئەو بڕیارەی حکومەتی فیدڕاڵی دوای ئەوەدێت کە 30 دۆلار لە نرخی هەر بەرمیلێک نەوت دابەزی لە کۆتاییەکانی ساڵی 2020، ئێستا ناتوانرێت دەستکاری نرخەکەی بکرێتەوە، چونکە کاردانەوەی نەرێنی لە ئابووری وڵات دەنێتەوە”.
ئاشکراشیکرد “بەشێوەیەکی کورت و پوخت، ناتوانرێت نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراق دابەزێنین”.