منداڵەکەی ئەفغانستان لە بیرەکەدا گیانی لەدەستدا

لڤین:

حكومه‌تی ئه‌فغانستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، تیمه‌كانیان گه‌یشتونه‌ته‌ منداڵە ته‌مه‌ن پێنج ساڵەکە لەناو بیرەکەدا به‌ڵام كۆتایی به‌ژیانی هاتووه‌.

ئەنەس حەقانی سەرکردەیەکی تاڵیبان لە تویتەرەکەیدا رایگەیاند “بەداخەوە حەیدەر بۆ هەتاهەتایە بەجێمان دەهێڵێت” وتیشی “وڵاتەکە جارێکی تر میوانداری تراژیدیای ئەمڕۆ دەکات”.

ئەو منداڵە ماوەی نزیکەی چوار ڕۆژ بوو لە ناو بیرێکدا بوو کە بیرەکە لە گوندێکی ویلایەتی زابل لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان بوو وشک بوو بوو قوڵیەکەی 25 مەتر بووە، حەیدەر ئەفغانی کە تەمەنی تەنها  5ساڵان بوو.

سەرەتا تیمەکانی فریاکەوتن هەوڵیادا بەشێوەی ڕاکێشانەوە منداڵەکە ڕزگار بکەن بەڵام هەوڵەکانیان سەرکەوتوو نەبوو بۆیە وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان بە هاوکاری شارەزایانی بیانی هەوڵیدا منداڵەکە دەربهێنێتەوە بەڵام لە کۆتایدا سەرکەوتنی بەدەست نەهێنا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button