ئۆتۆمبێلێکی حکومی لە هەولێر دەستی بەسەرداگیرا

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرلە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلە حکومیەی لە شاری هەولێر پێنج ئوتۆمبێلی دیکە دەشلێت ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت کۆنتڕۆڵی نەماوە و شۆفێرەکان خۆیان پێکهاتوون.
شەوی ڕابردوو گرتەی ڤیدیۆیی ڕووداوێکی هاتووچۆ بڵاوبویەوە کە لەپێش گوندی ئیتالی دوو لەسەر شەقامی 120مەتری لە هەولێر ڕویدابوو، رووداوەکە لەنێوان لاندکرۆزێکی ڕەنگ ڕەش ژمارە (شارەوانی)حکومی بوو لەگەڵ 5 ئوتومبێلی دیکە.
 هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: لەسەر فەرمانی ڕاستەوخۆی  وەزیری ناوەخۆ دەست بەلێکۆلینەوە کرا. ئەنجامە بەراییەکان دەریانخست کە ڕووداوەکە لەدەروازەی گوندی ئیتالی دوو روویداوە کاتێک کە لاندکرۆزە حکومیەکە ویستویەتی بچێتە ناو گوندی ئیتالی دوو، وە ژمارەیەک ئوتومبێل لە پێش و پشتی هەبووە و لە ئەنجامی ئەوەی کە شوفێرەکە کۆنترۆلی بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی نەماوە توشی پێکدادان بووە لەگەڵ ئوتومبێلەکان.
ئاماژەی بەوەسکردووە: لەڕووداوەکە جگە لە زیانی ماددی کە بە ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە. هەموو لایەنەکانی ناو ڕووداوەکە لەنێوان خۆیان پێکهاتوون وەسکاڵایان دژی یەکتری تۆمارنەکردووە، ئەوەی پەیوەندی بە مافی حکومەتەوە هەیە، بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ دەست بەسەر ئوتومبێلە حکومیەکە داگیراوە و ڕەوانەی گەراجی دەست بەسەر داگرتنی هاتووچۆی هەولێر کراوە و لێکۆلینەوەش بۆ زانینی راستییەکان لەگەڵ شوفێرەکە دەستیپێکردوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button