شۆڕش حەسەن: حکومەتی ھەرێمەکان ئازاد نین لەوەی بە ئارەزوی خۆیان مامەڵە بە سامانەسروشتیەکانەوە بکەن

لڤین:

پسپۆڕێکی یاسای دەستوری روونی دەکاتەوە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لە بارەی دۆسیەی نەوت و گازی ھەرێم دەستوریە بەڵام کاتی بڕیارەکەی دادگاکە  پرسیار لەسەر دادگاکە دروست دەکات.

د. شۆڕش حەسەن پسپۆڕی یاسای دەستوری و مامۆستای کۆلێژی یاسا لە زانکۆی سلێمانی لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا دەڵێت ماددەی 112 ی دەستوری عێراق مانای ئەوە نیـیە حکومەتی هەرێمەکان یان پارێزگاکان ئازادن لەوەی کە بە ئارەزووی خۆیان مامەڵە بە سامانە سروشتیەکانیانەوە بکەن.

ئاماژەی بەوە کرد” ئەم داوایە لە 2012 تۆمارکراوە لە دادگای فیدراڵی باڵای عێراق، واتە بڕیاردان لەم کاتەدا‌ دوای 10 ساڵ لەم داوایە پرسیار لەسەر دادگای فیدراڵی باڵای عێراق دروست دەکات کە بۆچی لەم کات و ساتەدا نەک بەلای ئێمەی کوردەوە تەنانەت بەلای زۆربەی ئەوانەی ئێمە قسەمان لەگەڵ کردوون لەوانە هەندێک مامۆستایانی دەستوری پرسیار دەخاتە سەر دادگای فیدراڵی باڵای عێراق وەک ئەوەی دادگای فیدراڵی بیەوێت خۆی لە بابەتە سیاسیەکاندا بێتەناوەوە و دەستێوەردان بکات، بۆیە لە هەندێک لە بڕیارەکانی پێشتریشی کە دەریکردووە وا دەردەخات بیەوێت دەستێوەردان بکات لە بابەتە سیاسیەکاندا نەک وەکو دادگایەکی بێلایەن و سەربەخۆ بیەوێت پارێزگاری لە دۆخی دەستور بکات”.

دەربارەی وەڵامەکەی هەرێمی کوردستان، بۆ دادگای فیدراڵی باڵای عێراق ئاماژە بەوە دەکات ” لە بڕگەی یەکەمی ماددەی 110 مەسەلەی سیاسەتی ئابوری و دارایی و ئەوانەی کە پەیوەندی هەیە بە سەروەریی وەڵاتەکەوە هەیە (اختصاصی حصری- پسپۆری تایبەتی) حکومەتی فیدراڵیە بەڵام لە ماددەی 112 کە باس لە هاوکاری حکومەتی ناوەند لەگەڵ حکومەتی هەرێمەکان و پارێزگاکان دەکات بۆ بەڕێوەبردنی نەوت ئەمە مانای ئەوە نییە حکومەتی هەرێمەکان یان پارێزگاکان هەمووی ئازادبن لەوەی کە بە ئارەزووی خۆیان مامەڵە بە سامانە سروشتیەکانیانەوە بکەن و گرێبەست بکەن چونکە لە هیچ وڵاتێکی فیدراڵی ئەمە ڕێگەپێدراو نییە لەبەر ئەوەی سەروەریی بەدەست حکومەتە فیدراڵیەکەیە تەنها حکومەتە فیدراڵیەکەیە کە کەسایەتی یاسایی هەیە ئەگەر هاتوو کێشەیەک لەو گرێبەستانە دروستبوو کە هەرێمەکان دەیکەن، هەرێمەکان ناتوانن بەرگری لە مافی خۆیان بکەن لە بەرامبەر ئەو وڵاتانەی کە گرێبەستیان لەگەڵدا کردوون بۆیە ئەگەر گرێبەستیش بکەن دەبێت بە ئاگاداری حکومەتی فیدراڵ بیکەن بۆ نمونە ئەمەریکا یان بەریتانیا چەند هەرێمێکە بۆ نمونە ئەڵمانیا 16 هەرێم زیاترە یان ئەمەریکا 50 هەرێمە ئەگەر هەر هەرێمێک لەلای خۆیەوە گرێبەستی نەوتی بکەن و نەوت بفرۆشرێت بێگومان فەوزا دروست دەبێت لە وڵاتەکە بەڵام هەرێمی کوردستان تا ئێستا بەو شێوەیە هاتووە لەبەر ئەوەی لە عێراق یەک هەرێمە بۆیە چاوپۆشیش کراوە لەوەی بۆیە لە پێش 2005 وە هەرێمی کوردستان وەکو نیمچە دەوڵەتێکی سەربەخۆ مامەڵەی کردووە دەسەڵاتەکانی فیدراڵیش چاوپۆشیان کردووە و بێدەنگ بوون لە ئاست ئەمەدا بۆیە ڕێچکەی خۆی گرتووە بەڵام ئەم بڕیارە لە ئانوساتێکی ئاوادا نیشانەیەکی پرسیار لەسەر دادگا دروستدەکات”.

د. شۆڕش حەسەن وتیشی “وەکو لایەنە یاسایەکە قسە دەکەم لە دەوڵەتی فیدراڵی سەروەریی دەرەکی بەدەست حکومەتە فیدراڵیەکەیە بەڵام هەرێمەکان سەروەریی ناوخۆیی خۆیان هەیە بۆ ئیدارەدانی خۆیان، ئەو دەسەڵاتەی هەیانە یاسادان و جێبەجێکردن و قەزائی بۆ بەڕێوەبردنی خۆیانە بەڵام بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ دنیای دەرەوە و وڵاتانی دەرەوە دەبێت لە ڕێگەی حکومەتە فیدراڵیەکەوە بکرێت، ئەگەر هاتوو ئەم گرێبەستانەی هەرێمەکان دەیکەن لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە لەوانەیە جێبەجێ نەکرێت و کێشەی لێ پەیدا ببێت ئەوکات چۆن هەرێمەکان دەتوانن داوای مافەکانی خۆیان بکەن بەرامبەر ئەو وڵاتانە کە لە کاتێکدا هەرێمەکان کەسایەتی یاساییان نییە.”

روونیکردەوە لە سیستەمە فیدڕاڵیەكاندا کاروباری دارایی لە دەسەڵاتی تایبەتی حکومەتی فیدڕاڵیە چونکە ئەگەر وانەبێت مەسەلەی پارەو بودجە و پەیوەندییەکانی دەرەوە ئەمانە هەمووی شتی سەروەریین و بەدەست حکومەتی فیدراڵین ناکرێت هەر هەرێمێک خۆی پەیوەندی دەرەکی لەگەڵ وڵاتانی ببەستێت جا ئەگەر پەیوەندی دیپلۆماسی بێت یاخود پەیوەندی ئابوری بێت هەندێک جار لە بواری زۆر تەسکدا پەیوەندی ڕۆشنبیری یان بازرگانی زۆر تەسک بەڵام دەبێت بە ئاگاداری حکومەتە فیدراڵیەکە بێت نەک بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی فیدراڵی لەوانەیە لە سنووری(کیبیک) لە کەنەدا وەکو هەرێمێک لە ناوخۆی دەوڵەتە فیدراڵیەکە دەسەڵاتی زیاتریان پێداوە هەندێک پەیوەندی ڕۆشنبیری هەیە لەگەڵ وڵاتان و بە تایبەتی پەیوەندی هەیە لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە فەڕەنسی زمانن بەڵام لەوێ فیدراڵیەکە بە جۆرێکە کە چەندین جارە ڕاپرسی دەکەن لەسەر ئەوەی جیاببنەوە زۆربەی خەڵکەکە لەگەڵ ئەوەیە لەناو دەوڵەتە فیدراڵیەکە بمێنێتەوە لەبەر ئەوەی سوودمەندن لە مانەوەیان لە ناو دەوڵەتە فیدراڵیە. ”

شۆڕش حەسەن ڕوونیكردەوە: ئەگەر تەفسیرێکی گشتی دەستورەکە بکەین واتە حکومەتی هەرێم ئەگەر بیەوێت گرێبەست بکات لەگەڵ وڵاتانی بێگانە بۆ فرۆشتنی نەوت یان هەر بابەتێکی تر باشتر وایە بە ئاگاداری حکومەتی فیدراڵی بێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا کێشە لەو گرێبەستەدا نەبێت حکومەتی فیدراڵی بەپێی ئەوەی کەسایەتی نێودەوڵەتی هەیە دێتەسەر خەت بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی هەرێم کە لەو گرێبەستە پەیدا دەبێت ، ئێستا لە هەموو دەوڵەتانی فیدراڵی بەو شێوەیە ڕەچاو دەکرێن بەڵام وەکو وتم هەرێم بارودۆخێکی تایبەتی خۆی هەیە لەپێش 2003 وەکو نیمچە دەوڵەتێک هەڵسوکەوتی کردووە تەنانەت نەتەوە یەکگرتووەکانیش بە شێوەیەکی نیمچە سەربەخۆ و جیاواز مامەڵەیان لەگەڵ هەرێم کردووە لەو یارمەتیانەی کە بۆ عێراق دەهات لەو کاتەدا دواتریش دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو بە هەمان شێوە واتە بە شێوەی نیمچە دەوڵەتێکی سەربەخۆ مامەڵەیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردووە.

پسپۆرەکە باسی لەوەکرد کە بە ھۆی دۆخی عێراقەوە پێدەچێت بڕیارەی دادگا پشتگوێ بخرێت، ھاوکات باس لەوەش دەکات:  قیمەتی ئەو بڕیارە بەندە بەو بارودۆخە سیاسیەی کە لەسەر ئەرزی واقیع لە عێراقدا دەگوزەرێت لەوانەیە دۆخێک بێتەپێشەوە کە لە ماوەی مانگێکدا ئەم بڕیارە جێبەجێ بکەن لەوانەشە ئەم بڕیارە لە بنەڕەتیشدا هەر جێبەجێ نەکرێت چۆن دەرچووە هەروا بمێنێتەوە .

شۆڕش حەسەن دەشڵێت” ئەم بڕیارە کۆتاییە تانەدانی لێی نییە و دەبێت دەسەڵاتەکان پێوەی پابەندبن هیچ بوارێکی تر نییە مەگەر بواری سیاسی ماوە کە سازانی سیاسی لەوانەیە ئەم بڕیارە بخاتە لاوە چونکە هەمیشە دەوڵەتی فیدراڵی بە ڕەزامەندی پێکهاتەکان دروست دەبێت واتە بە زۆر دروست نابێت بەڵام فیدڕاڵیەتی عێراق فیدڕاڵیەتێکی تایبەتمەندە بەناچاری ئەم فیدڕاڵیەتە دروستبووە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button