لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا شەش کەس بریندار بوون

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە بڵاویکردەوە لە ڕووداویکی هاتووچۆدا لەسەر ڕیگەی کۆیە -هەولێر شەس کەس بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە لە زاری محەمەد تەحسین ئێشکگر لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە بڵاویکردەوە کەمیک لەمەوبەر لە ڕێگەی کۆیە – هەولێر نزیک ناحیەی دێگەڵە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان توێتا پیک اپ و تڕێلەک ڕوویداوە.
ئامژەی بەوەشکردووە تیمەکانی هاتووچۆی کۆیە لەکاتی ئێستا سەرقاڵی کردنەوەی ڕێگەکەن بەهۆی ڕووداوەکەوە شەش کەس بریندار بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button