له‌نێوان زیندانه‌كانی هه‌رێم و به‌عس

وەرگیراوە لە فەیسبووکی نیاز عەبدوڵا
ساڵی 2014 بوو دۆسیەی ئەشكەنجەدان و هەڕەشەكردن بەدەستدرێژی سێكسی بۆسەر ژن و خوشك و كچی یەكێك لە زیندانییەكان ئاشكرابوو كه دواتر برابوونه زیندانی ئاكرێ، هاوكات هەڕەشەی دەستدرێژی سێكسی لە خێزانی دوو زیندانی دیكە ئاشكرابوو.
ئه‌وكات ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان، دۆسییه‌كانی خسته‌ڕوو و له به‌شێكی كه‌می راگه‌یاندنه‌كان بوو به هه‌واڵی رۆژ، به‌ڵام نه‌مانبیست و نه‌مانزانی، نه ئاسایش و نه چاكسازی و نه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و نه‌دادگا پێیان نه‌وتین هه‌ڕه‌شه‌كاران سزاكه‌یان چی بوو؟ ئایا ئه‌و جه‌للادانه به‌رده‌وامن یان دوورخراونه‌ته‌وه و سزادراون؟
له 16ی شوباتی ساڵی 2021 شێروان شێروانی له هۆڵی دادگا و بۆ دادوه‌ر به ده‌نگی به‌رز وتبووی “جه‌نابی دادوه‌ر، وته‌كانم گۆڕدراون و ئه‌و دانپیادانانه هی من منین، له ژێر هه‌ڕه‌شه و لێدان و چاو سووركردنه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌م له‌گه‌لدا كراوه”.
پاش ئه‌وه‌ی دادوه‌ر بریاری سزادانی شێروانی به شه‌ش ساڵ زیندانیكردن خوێندبۆوه، له‌و كاته‌دا جارێكی تر شێروان شێروانی به ده‌نگی بڵند وتبووی “جه‌نابی دادوه‌ر، ئه‌و بریاره قبوڵ ناكه‌م، تۆ ئه‌گه‌ر ته‌هدیدی عائلیت لێ بكرێت چی ده‌كه‌ی؟ من ته‌هدیدی نامووسیان لێ كردووم، چۆن له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌بێ ته‌هدیدی نامووس له خه‌ڵك بكرێت؟ با رای گشتی بزانن من ته‌هدیدی عائلیم لێكراوه”.
له‌وكاته‌ی شیروانی تاوان خراوه‌پاڵ ئه‌و قسانه‌ی كردبوو، دادوه‌ر وتبووی “بی ده‌نگ به، ئه‌وان وه‌ك ئاسایش لێكۆلینه‌وه‌یان كردووه نه‌ك وه‌ك شه‌خس، ئه‌وه په‌یوه‌ندی به منه‌وه نییه و من دادوه‌ری لێكۆلینه‌وه‌نیم”. كامه‌ران عوسمان ئه‌ندامی تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی CPT كه قسه‌كانی شێروانی بۆ خستینه‌ڕوو، وه‌ك چاو‌دێر له‌ناو هۆڵی دادگا له هه‌ردوو رۆژی به‌رێوه‌چوونی دادگاییكردنه‌كه ئاماده‌بوو.
ئه‌و قسانه‌ی دادوه‌ر له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی، هه‌ڕه‌شه‌كاران و جۆری لێكۆڵینه‌وه‌كه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه پێچه‌وانه‌ی ئه‌ركه‌كه‌یه‌تی، ده‌بوو له‌و كاته‌دا دادگاییكردنه‌كه بووه‌ستێنێت و په‌ڕاوه‌كانی لێكۆڵینه‌وه به وته‌ی دانپیادانراو هه‌ژمار نه‌كات و له‌سه‌ر دۆسیه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژی سیكسی ده‌بوو هه‌ڵوه‌سته‌ی یاسایی بكات، چونكه به‌زۆر داماڵینی وته و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدریژی سێكسی و رێگریكردن له ئاماده‌نه‌بوونی پارێزه‌ر له‌كاتی لێكۆلینه‌وه ئاماژه‌ی روونن كه لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رێچكه‌ی دادپه‌روه‌ر تینه‌په‌ڕیون”.
هەڕەشەكردن بەدەستدرێژی سێكسی بۆسەر خێزان و منداڵ و خوشك، یەكێك بوو له شێوازی ئەشكەنجەكانی رژێمی بەعس له عێراق دژ به‌و كوردانه‌ی به‌هۆی كاری سیاسی و خه‌بات و تێكۆشان دژ به سته‌می رژێم تێكۆشانیان ده‌كرد، تا بەزۆر دەستگیركراوانی سیاسی ناچاربكه‌ن دان بەتاوانێكدا بنێن یان ناوی كەسانێك بڵێن. ئه‌وانه‌ی رۆژێك زیندانه‌كانی به‌عسیان بینیوه، باش ئاگاداری هه‌ڕه‌شه و تاوانه‌كانی ده‌ستدریژی سێكسین بۆسه‌ر ژنان و پیاوان، له‌و باره‌یه‌وه سه‌دان چیرۆكی دڵته‌زێن هه‌ن. تیایاندایه ئیستاش ئاسه‌واره‌كانی هه‌وڵی خۆكوشتن به‌جه‌سته‌یه‌وه دیاره كه له ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدێژی سێكسی هه‌وڵی خۆكوشتی داوه.
تاوانباركردنی رۆژنامه‌نووسان و چاكوانانی مه‌ده‌نی بادینان به سیخوڕی و تێكدانی ئاسایشی هه‌رێم، بریاری شه‌ش ساڵ زیندانیكردن بۆ هه‌ریه‌ك له (شێروانی شێروانی، گوهدار زێباری، ئه‌یاز كه‌ره‌م، هاریوان عیسا، شڤان سه‌عید ) به‌هۆی جیاوازی بۆچوون و بنكۆڵكارییان له زانیاری رۆژنامه‌وانی، له كاتێكدایه تا ئێستا له هیچ دادگایه‌كی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه 30 ساڵی حوكمڕانی خۆماڵی هیچ جاش و موسته‌شارێكی تێوه‌گلاو له هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفال و كۆمه‌ڵ كوژی دادگایی نه‌كراون، تاوانبارانی شه‌ڕی ناوخۆ كه تاوانی جه‌نگیان ئه‌نجامداوه و زیاتر له 4000 خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیان كوشت و كرده قوربانی دادگایی نه‌كراون، ئه‌وانه‌ی تاوان و خیانه‌ته‌كانی 31ی ئاب و 16 و 17ی ئۆكتۆبه‌ریان ئه‌جامدا دادگایی نه‌كراون، ئه‌وانه‌ی بازرگانی نه‌وتیان له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعش كرد له دۆخێك‌دا هه‌رێمی كوردستان له سه‌ختترین جه‌نگیدا بوو له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعش دادگایی نه‌كراون، لەسەر دۆسیەی تیرۆركردنی پێنج رۆژنامەنووس لە كەركوك و هەولێر و گەرمیان و دهۆك هیچ بكوژ و نەخشەداڕێژەرێكی ئەو تیرۆركردنانە دادگایی نەكراون، لە كۆی چەندین هەزار تاوان و پێشێلكاری جۆراو جۆر دژ بە رۆژنامەنووسان كە لە هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە دەربازبوون لە سزا تا ئێستا بەردەوامە و كەس دادگایی نەكراوە، … له‌گه‌ڵ ده‌یان دۆسیه‌ی مه‌ترسیداری تر له هه‌رێمی كوردستان كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به ئاسایشی نیشتیمانی و سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه، به‌هیچ جۆرێك دۆسیه‌كان نه‌براوه‌ته دادگا.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21