هاتووچۆی هەرێم لەبارەی ڕێنمایی نوێ بۆ ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان ڕوونکردنەوە دەدات

لڤین:
بەڕێوەبەری گشتی ھاتووچۆی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، تائێستا هیچ بڕیارێکی نوێ لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان نەدراوە، هاوشێوەی پێشووتر مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
لیوا عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی ھاتووچۆی ھەرێمی کوردستان راگەیاندووە، تا ئێستاش ھیچ بڕیارێکی رەسمی لەبارەی ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتاکان نەدراوە و بەھەمان شێوازی پێشوو مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەر بڕیارو رێنماییەکی نوێ بدرێت بۆ ئەو ئۆتۆمبیلانە ئێمە ئاشکرایدەکەین و لە راگەیاندنەکان بڵاویدەکەینەوە.