بیتکۆین ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد و بۆ سەرو 56 هەزار دۆلار بەرزبوەوە

دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین نرخێکی نوێ و پێوانەیی بەرامبەر دراوەکان تۆمارکرد و لەئێستادا نرخی بیتکۆینێک لەبۆرسەدا بە زیاتر لە 56 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەوەش بەرزترین ئاستە ئەو دراوە ئەلیکترۆنییە لەئەمساڵدا تۆماریکردووە.
دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین بۆ سێیەمجار لەئەمساڵدا بەرزترین ئاستی پێوانەی بەرامبەر دۆلار و دراوەکانی دیکە تۆمارکرد، لەئێستادا نرخی بیتکۆینێک لەبۆرسەدا بە 56 هەزار و 300 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئاژانسی رۆیتەرز لەراپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ئەو دراوە ئەلیکترۆنییە لەماوەی هەفتەیەکەدا بەرێژەی 20% بەرزبوەتەوە، لەئەمساڵیشدا بەهاکەی بەڕێژەی 100% بەرزبوەتەوە، بەوەش لەماوەی دوو مانگی رابردوودا بەهای کۆمپانیای بیتکۆین زیاتر لە تریلیۆنێک دۆلار بەرزبوەتەوە.
راپۆرتەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە بەشێکی سەرەکی لەهۆکاری بەرزبوەنەوەی دراوی بیتکۆین دەگەڕێتەوە بۆ بڕیاری کۆمپانیا بەناوبانگەکانی جیهان لەوانە (تێسلا، ماستەر کارد و “BNY Mellon”)، کە بڕیاریانداوە لەبوارەکانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی دراودا مامەڵە بە دراوی بیتکۆینەوە بکەن.
بیتكوین (bitcoin) دراوێكی نادیاره دهشێ لهگهڵ دراوهكانی دیكهی وهكو دۆلار و یۆرۆ و یهن و دینار و لیره بهراوورد بكرێ، بەههندێك جیاوازی گهورهوە، لهوانه ئهم دراوه دراوێكی ئهلكترۆنیه و تهنیا له تۆڕی ئینتهرنێتدا مامهڵه و ئاڵوگۆڕی پێ دهكرێت و پشتیوانی بانکی نیی و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی نییە.