عێراق لە بارەی نەوتی ھەرێم دەستی بە جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی کرد

لڤین:
وەزارەتی نەوتی عێراقی ڕا‌سپێردرا بۆ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و كۆمپانیاكانى وڵاتانى به‌رهه‌مهێنى نه‌وت، بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كانى دادگاى باڵاى فیدراڵىی.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی و بە بەشداریی وەزیری نەوت کۆبووەوە “لە کۆبوونەوەکەدا دوا بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ کراون”.
نووسینگەی کازمیی دەڵێت، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نی وەزیران وه‌زاره‌تى نه‌وتى ڕاسپاردووە، بۆ ئەوەی هه‌ماهه‌نگى بكات له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و كۆمپانیاكانى وڵاتانى به‌رهه‌مهێنى نه‌وت، كه په‌یوه‌ستن به‌میكانیزم و هه‌نگاوه‌كانى ئیداره‌دانى ئه‌م دۆسێیه به‌گوێره‌ى بڕگه‌كانى ده‌ستوور و به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى نیشتمان و جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كانى دادگاى باڵاى فیدراڵیى.
ئه‌نجومه‌نه‌كه وه‌زاره‌تى نه‌وتى ڕاسپارد، كه هاریكاریی بكات له‌گه‌ڵ پسپۆڕانى ناوخۆیی و ده‌ره‌وه “بۆ ئه‌وه‌ى نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كى هونه‌ریی دابڕێژن له‌كاتێكى دیاریكراودا سه‌باره‌ت به‌ئیداره‌دانى دۆسێیه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى”.