ئەو دوو کەسەی لەسەر رووداوی ھۆقەباز سزادرابوون دەستیان بە مانگرتن کرد

لڤین:

ئەو دووکەسەی لە سەر روداوی ریستۆرانتی ھۆقەباز سزادران لەدژی پێشێلکردنی مافەکانیان لە زینداندا دەستیان بە مانگرتن کردووە.

ھەریەکە لە مەزڵوم داغ و عەبدولڕەحمان ئەر، ئەو دوو کەسەی لەسەر رووداوی  کوشتنی بەرپرسێکی میت لە ریستۆرانتی ھۆقەباز لە شاری ھەولێر سزا درابوون  لەمانیان لە خواردن گرتووە.

نەجمەدین ئەر، مامی عەبدولڕەحمان ئەر بە ئاژانسی فوراتی ڕاگەیاندووە، کە ئەو دوو گەنجە سزادراوە مافی ئاسایی زیندانییان پێنادرێت و پێشێلکارییان لەبەرامبەر ئەنجام دەدرێت.

نەجمەدین، ڕاشیگەیاندووە، کە ئەو دوو زیندانییە دژی پێشیلکردنی مافەکانیان، لە ڕۆژی شەممە(١٣ی شوبات)ەوە مانیان لە خواردن گرتووە، داواشی لە بەرپرسانی هەولێر کرد”دەست لەو زوڵمە هەڵگرن، کە بەرامبەر ڕۆڵەکانی کورد ئەنجام دەدرێت”.

ڕۆژی ١٧ی تەمموزی ٢٠٢٠، عوسمان کۆسە بەرپرسی میتی لە شاری هەولێر لە ڕێستۆرانتی هۆقەباز کوژرا، دواتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەو بەرپرسەی میت، هەر یەک لە مەزڵوم داغ و عەبدولڕەحمان ئەر دەستگیر کران و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button