فراکسیۆنی سەدری: دەبێت هەموو لایەنەكان پابەند بن بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵیەوە

لڤین:
كوتلەی سەدر لە پەرلەمانی عێراق پاڵپشتی خۆی بۆ بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی رادەستكردنی نەوتی هەرێم راگەیاند.
دوای ئەوەی دوێنێ لەبارەی نەوتی ھەرێمی کوردستانەوە دادگای فیدڕاڵی بریاری لە دژی ھەرێم دەرکرد كوتلەی سەدر رایگەیاند” هەموو لایەنەكان دەبێت پابەند بن بە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵییەوە”.
کوتلە سەدر ھاوپەیمانی لەگەڵ پارتی و سونەکان کردووە بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پێشتریش سەرۆکی رەوتەکە رایگەیاند کە فراکسیۆنەکەیان دەتوانن دەنگ نەدون بە ھۆشیار زێبار بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری.