هێمن هەورامی: لە ئایندەیەكی نزیكدا سەرۆكی هەرێم وادەی هەڵبژاردن دیاری دەكات

لڤین:

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لە ئایندەیەكی نزیكدا سەرۆكی هەرێم وادەی هەڵبژاردن دیاری دەكات.

ھێمن ھەورامی ئەمڕۆ چوار شەممە رایگەیاند: لە ئایندەیەكی نزیكدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان وادەی هەڵبژاردن دیاری دەكات.

ئەوەشی راگەیاندووە: خۆشبەختانە بۆچوونی فراكسیۆنەكان كە بۆمان گەڕاوەتەوە، لە خاڵی یەكەمدا زۆربەیان داوای هەڵبژاردن دەكەن، بەڵام ئامادەكاری پێویستە.

دەشڵێت: ئێمە وەك سەرۆكایەتیی پەرلەمان بابەتی یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆن بەپێی داواكاریی و ڕێككەوتنی لایەنەكان چارەسەر دەكەین، لێژنەیەكیش لەمبارەیەوە لەگەڵ لایەنەكان لە گفتوگۆ دان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button