بەهۆی بڕیاری وەزارەتی داراییە
کۆمپانیاکانی دەرمان لەمڕۆوە دەرمان بۆ تەندروستی سلێمانی دابین ناکەن

لڤین:
كۆمپانیاكانى دابینكردنى ده‌رمان بۆ فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامداو ڕایانگه‌یاند، له‌مڕۆوه ده‌رمان بۆ ته‌ندروستى دابین ناكه‌ن.
كۆمپانیاكانى دابینكردنى ده‌رمان له‌سلێمانى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایانگەیاند، له‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه هیچ ده‌رمانێك بۆ فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى‌و سنورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه دابین ناكه‌ین، لەبەر ئەوەی وەزارەتی دارایی دوای ئەنجامدانی گرێبەستەکانمان ڕێنماییەکانی گۆڕیوە.
كۆمپانیاكان ئه‌وه‌شیان ڕاگه‌یاند، ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم 20 ملیار دینار قه‌رزاریانه‌و چونه‌ته بانك، له‌وێ پێیانوتراوه پاره هه‌یه، به‌ڵام وه‌زاره‌تى دارایی بڕیاریداوه پاره‌كه‌یان به 55 مانگ بۆ خه‌رجبكرێت و ئێستا ئه‌وه‌شیان پێ‌نادرێت.
زیاتر له‌سێ مانگه كێشه‌ى كه‌مى‌و نه‌بوونى ده‌رمان له‌فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى‌و سنورى پارێزگاى سلێمانى‌و هه‌ڵه‌بجه سه‌ریهه‌ڵداوه‌و حكومه‌ت‌و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بوه.