لڤین:
پاش دابەزینی لە دوو رۆژی ڕابردوودا، جارێکی دیکە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە.
دوای ئەوەی لە دوو رۆژی ڕابردوودا نرخی نەوت بۆ خوار 63 دۆلار دابەزی ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخەکەی بەرزبووە بۆ نزیکەی 64 دۆلار.
ئەمڕۆ نرخی یهك بهرمیل نهوتی خاوی برێنت بەرزبوەوە بۆ 63 دۆلار و 89 سەنت و نرخی یهك بهرمیل نەوتی خاوی ئهمریكیش به 59 دۆلار و 69 سهنتە.
دوای ئەوەی چوار ڕۆژ پێش ئێستا نەوت بۆیەکەم جار لە ماوەی ساڵی رابردودا 65 دۆلاری تێپەڕاند، بەڵام لە دوو رۆژی رابردووەدا نرخەکەی دابەزیووە بۆ خوار 63 دۆلار و ئەمڕۆش جارێکی دیکە بەرزبوەوە.