قەیس خەز عەلی: بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی لە بارەی نەوت و غازی هەرێم باشترین بڕیار بووە

لڤین:
ئه‌مینداری گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ستایشی دادگای فیدڕاڵی ده‌كات بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی كه دژی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان ده‌ریكرد و به باشترین بڕیاری مێژووی ئه‌و دادگایه ناوی ده‌بات.
قه‌یس خه‌زعه‌لی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌ی نێوان لایه‌نێكی سیاسی نه‌بووه له‌سه‌ر حسابی لایه‌نێكی دیكه، به‌ڵكو بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق بووه.
ئەو دەشڵێت “بڕیاره‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق بووه وه‌ك یه‌ك ده‌وڵه‌ت و یه‌ك گه‌ل له باكوره‌وه تا باشور چونكه ده‌ستور ده‌ڵێت نه‌وت و غاز موڵكی گه‌لی عێراقه”، خه‌زعه‌لی وای نوسیوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ سێشەممە 15ی شوباتی 2022، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا بڕیاریداوە بە نادەستووری بوونی یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستاندا.
