چوارچێوەی هەماهەنگی پێشنیازی ناوی كاندیدێكی نوێیان بۆ بافڵ تاڵەبانی كردووە

لڤین:
چوارچێوەی ھەماھەنگی لەکۆبونەوەکەی دوێنێیاندا لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی پێشنیاری کاندیدێکی نوێیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردووە.
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لەزاری سەرچاوەیەكەوە لەناو لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاویکردەوە، لە كۆبونەوەكەی دوێنێدا سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی (مالیكی، عامری، خەزعەلی) داوایان لە بافڵ تاڵەبانی كردووە، لەگەڵ بارزانیدا لەسەر كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار رێكبكەوێت.
رۆژنامەکە ئمژەی بەوەشکردووە: سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی پێیانوا بووە بەردەوامبوونی قەیرانی پۆستی سەرۆك كۆمار، هەموو گفتوگۆ سیاسییەكان پەكدەخات.
بەبێ ئەوەی ناوی کەس ئاشکرا بکات دەشڵێت، چوارچێوەی هەماهەنگی پێشنیازی ناوی كاندیدێكی نوێی كوردیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ بافڵ تاڵەبانی كردووە، ئەو كەسەی پێشنیازیان كردووە لە پارتیو یەكێتییەوە نزیكەو چوارچێوەی هەماهەنگیش پشتیوانی دەكات.