کاندیدکردنی ڕێبەر ئەحمەد !

وەرگیراوە لە فەیسبوکی دڵشاد ئەنوەر

ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕێبەر ئەحمەدی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید کرد، لەکاتيکدا دوێنێ هۆشیار زێباری وتی؛ پارتی کاندیدی نابێت.
ڕەنگە بپرسرێ، بۆ دوێنێ پارتی کاندیدی نەبوو، ئەمڕۆ هەیبوو؟

پارتی پێشتر سێ وەرەقەی کاندیدی بۆ سەرۆک کۆمار وەرگرتبوو، یەکیان هۆشیار زێباری پڕی کردبووە و سوتا، یەکیانیش فواد حسێن، ئەویتریان بەتاڵ بوو، کێشەی لەسەربوو.
دوێنێ رووداو بەئاشکرا دەیگوت، فازڵ میرانی کاندیدێکی بەهێزە بۆ سەرۆک کۆمار، دەیانویست ئەو وەرەقە بۆشەی ماوە بۆ میرانی بێت، لەبەرامبەریشدا ئیرادەیەکی تر هەبوو، دژی میرانی بوو، ئەمڕۆ ئەو ئیرادە سەرکەوت و ڕێبەر ئەحمەدی ناردە پێشەوە بۆ پڕکردنەوەی وەرەقە بەتاڵەکە.

ڕەنگە بپرسرێ بۆ دوێنێ پارتی نەیوت کاندیدم هەیە؟
دوێنێ پارتی کاندیدی هەبوو، نوسراوەکان لای ( …) بوو، پارتی دەترسا دادگای فیدرالی جاری دووەمی دەرگای کاندیدکردنی بۆ سەرۆک کۆمار رەتکاتەوە، نکۆڵی کرد لەوەی کاندیدیهەبێت، تا والێکبدرێتەوە گەر دادگا جاری دووەمی رەتکردەوە، ئەو کاندیدی نەبووە.
رەنگە رەخساندنی دەرفەر بۆ کاندید کردنی ریبەر ئەحمەد، جۆرێک قەرەبوو بێت، بۆ ئەو نیگەرانیەی پارتی هەیبوو لە دوورخستنەوەی زێباری..

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button