پارتی بە فەرمی کاندیدی نوێی سەرۆک کۆماری ڕاگەیاند

لڤین:
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بەفەرمی کاندیدی نوێی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ڕاگەیاند کە وەزیری ناوخۆی ئێستای هەرێمە.
دوای ئەوەی هۆشیار زێباری لە لایەن دادگای فیدڕاڵیەوە کاندید کردنی ڕەتکرایەوە، مەحمود محەمەد، ڕایگەیاند: پارتی دییموکراتی کوردستان بە فەرمی (ڕێبەر ئەحمەد خالد) وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی وەك كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق ڕادەگەیەنێت.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ڕاگەیاندراوێك لە گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە
دوای ئەو پێشهاتە سیاسی و كۆسپ و تەگەرانەی خرانە بەردەم هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عێراق و، لەپێناو بەردەوامبوونی هەنگاوە دەستوورییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی بەڕێز (ڕێبەر ئەحمەد خالد) وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی وەك كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق ڕادەگەیەنێت.
مەحموود محەمەد