شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: ئەو خانوەی کارەبای زیادەڕەوی بڕاوە پەیوەندی بە منەوە نەماوە

لڤین:
جێگری سەرۆکی هەریم ڕەتیدەکاتەوە ئەو خانەوەی ئەمڕۆ کارەبای زیادەڕوی بڕاوە پەیوەندی بەوانەوە هەبێت و دەڵێت خانەوەکە لە ٢٠١٤وە پەیوەندی بەوەوە نەماوە.
نوسینگەی جه‌عفه‌ری شێخ مسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رونكردنه‌وه‌یەکی له‌باره‌ی خانوه‌یه‌كه‌یەوه له هه‌ولێر بڵاو دەکاتەوە و كه كاره‌بای به‌شێوه‌ی سه‌رپێچی راكێشاوه، ده‌ڵێت ئه‌م خانوانه له 2014وه په‌یوه‌ندییان به منه‌وه نه‌ماوه.
ئاماژە بەوەشکردووە: ئەو هەواڵەی کە ئەمڕۆ لە کۆمەڵێک پەیچی ناو فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، کە خانووەکەی بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم کارەبای سەرپێچی ڕاکێشاوە و لە لایەن تیمەکانی بڕینی کارەبای سەرپێچیەوە کارەباکەیان بڕدراوە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ پەیوەندیەکی بە بەڕێزیانەوە نیە.
نوسینگەکەی شێخ جەعفەر ئەوەشی ڕاگەیاندووە: خانووەکان سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن، بۆیە ئێمە سەرلەبەری ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەینەوە و جێگری سەرۆک لە ساڵی (٢٠١٤) ەوە لەم خانووانە بەرپرسیار نییە، بەڵکو سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەن.