بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی ڕێکخراوەکانی ژنان بۆ پێدانی ڕونکردنەوە بانگهێشت دەکات

لڤین: 

بەڕیوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بانگهێشتی ڕیکخراوەکانی ژنان و چالاکوانانی بواری مافەکانی ژنان دەکات بۆ خستنەڕووی بەڵگە لەسەر دەستکاری کردنی لێدوانێکی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە. 

دوای ئەوەی لێدوانێک بە ناوی دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بڵاوکرایەوە کە تیایدا وتویەتی: یەکێک لە قوڕبەسەریەکانی کەرتی پەروەردە ئەوەیە 60% مامۆستایانی پەروەردە ژنانن.

لە ئاگاداریەکدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی داوا لە: ئەنجومەنی باڵای خانمان و ڕێکخراوەکانی یەکێتی ژنان و یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و یەکگرتووی خوشکان و گشت ئەو ڕێکخراوانە دەکەین کە لەسەر پرسی ژنان و ئافرەتان کاردەکەن بانگهێشتان دەکەین کە ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٢/٢/١٥ کاتژمێر (١١) ی سەر لە بەیانی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ئامادەبن.

لە بارەی نابگهێشتەکەیانەوە دەڵێت:مەبەستمان ڕوونکردنەوەو خستنەڕووی بەڵگەکانە لەسەر ئەو لێدوانەی کە بەناوی بەڕێوەبەری گشتییەوە بڵاوکراوەتەوەو لێی بڕاوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button