نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرزبۆیەوە

لڤین:

نرخی نەوتی برێنت گەیشتە نزیکەی ٩٦ دۆلار ئەوەش بەرزترین نرخی نەوتە لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا. 

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھان، یەک دۆلار و ٢٩ سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە ٩٥ دۆلار و ٧٥ سەنت.

ھاوکات نرخی نەوتی خاوی تێکساسیش، یەک دۆلار و ٤٩ سەنت زیادیکرد و بۆ ٩٤ دۆلار و ٥٩ سەنت بەرز بووەوە.

ئەوەش بەرزترین نرخە لە ماوەی حەوت ساڵی رابردووداتۆمارکرابێت ھۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ مەترسییەکانی ھێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button