دادگایی کردنی بێریڤان ئەیوب دواخرا

لڤین:

بڕیاربوو ئەمڕۆ، ژنە چالاکوانێکى بادینان کە (16) مانگە دەستگیرکراوە، دادگایى بکرێت، بەڵام دادگایى کردنەکەى دواخرا.

بڕیاربو ئەمڕۆ دواى (16) مانگ لە دەستگیرکردنى، بێریڤان ئەیوب دادگایى بکرێت، بەڵام دانیشتنەکە  بۆ (28)ى ئەم مانگە دواخرا.

بە گوێرەی زانیاریەکانی لڤین ھۆکاری دواخستنی دادگاییەکە بۆ ئەوە بووە کە کوڕى یەکێک لە دادوەرەکان تووشى رووداوى هاتووچۆ بووە.

بێریڤان ئەیوب حەسەن، چالاکوانێکی خۆپێشاندانەکانی ساڵی (2020)ی پارێزگای دھۆکە و لە (13)ی تشرینی یەکەمى ساڵى 2020وە بەتۆمەتى ” تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی” دەستگیرکراوە و تائێستا بەبێ دادگاییکردن لە زینداندا ھێڵدراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button