بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بەرهەم ساڵح تا هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت

لڤین:
تا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا سه‌رۆك كۆمار له پۆسته‌كه‌یدا بەردەوام بێت.
دادگای فیدڕاڵی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆبووه‌وه و یه‌كێک له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی تایبه‌ت به مانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار، ئه‌وه‌ش له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی به‌رهه‌م ساڵح كه هه‌فته‌ی رابردوو ئاڕاسته‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراقی كردبوو.
دادگای فیدڕاڵی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا بڕیاریدا كه سەرۆک کۆماری ئێستا دەتوانێت له‌كاره‌كانی به‌رده‌وام بێت تا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ عێراق.
هەفتەى رابردوو بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق له نوسراوێكدا داواى لە دادگای فیدراڵی عێراق کرد کە تەفسیری دوو مادەى دەستووری بۆ بکات له‌باره‌ی بەردەوامى ئەرکەکەی و بەکارهێنانى دەسەڵاتەکانى.