وەزارەتی کارەبا: ڕێگری لە بەستنی پێوەری زیرەک لە پێنجوین بۆ مەرامی تایبەت بووە

لڤین:
وەزارەتی کارەبا لە بارەی ریگریکردن لە تیمی بەستنی پێوەری زیرەک لە پێنجوین دەڵێت، بۆ مەرامێکی تایبەتی بووە و هیچ پەیوەندییەکی بە پرۆژەی پێوەری زیرەکەوە نییە.
وەزارەتی کارەبا لە بارەی ڕێگریکردنی هاوڵاتیانی شارۆچکەی پێنجوین ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند “لە لایەن هەندێ کەسی نابەرپرسەوە، بە پاساوی کەمبوونەوەی کارەبا، ڕێگری لە تیمەکانی کارەبا بۆ بەستنی پێوەری زیرەک کراوە”.
وەزارەتەکە دەشڵێت:هەمووان دەزانن کە لە پێنجوێن بەهۆی بەفر و سەرمای سەختی ناوچەکە، کاتەکانی پێدانی کارەبا لە هەموو ناوچەکانی دیکەی هەرێم زیاتر بووە.
ئەوەسی وتووە: رێگری کردن لە تیمەکانی کارەبا بۆ بەستنی پێوەری زیرەک، هاندان و بۆ مەرامێکی تایبەتی بووە و هیچ پەیوەندییەکی بە پرۆژەی پێوەری زیرەکەوە نییە.