شاناز ئیبراهیم ئەحمەد:
به‌ته‌مابوون گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانی سلێمانی بیڕوخێنن مۆڵی بازرگانی لێ‌دروست بكرێت

لڤین:
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی سلێمانی یه‌كێتی ڕایگەیاند، به‌ته‌مابوون گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كان به‌تایبه‌تی گه‌ڕه‌كی شێخان بیڕوخێنن و مۆڵی بازرگانی لێ‌دروست بكرێت، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌مان راگرت، هه‌روه‌ها روخاندنی خه‌سته‌خانه‌ی شیره‌كه و سه‌رامان راگرت.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی بۆ شاره‌وانی سلێمانی له‌گه‌ڵ له‌یلا عومه‌ر، سه‌رۆكی نوێی شاره‌وانی سلێمانی كۆبوه‌وه و پیرۆزبایی خۆی پێ ڕاگەیاند و وتی: وه‌كو ژنێك باوه‌ڕم به توانای ژن هه‌یه و دڵنیام كه له‌یلا خان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و هیوایه‌كی زۆرم بۆی هه‌یه.
لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی یەکێتی وتیشی: شاره‌وانی دامه‌زراوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه و ئه‌زانین كه كێشه‌یه‌كی زۆری تیایه و بووه‌ته هۆكاری ناڕه‌زایی خه‌ڵك و ده‌كرا باشتر و چاكتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زه‌ویوزاری سلێمانی بكرایه، ده‌كرا نه‌خشه و پلانی شاری سلێمانی له‌به‌رچاو بگیرایه و ئێستا به دیواره‌كاندا هه‌ڵبواسرایه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك جورئه‌تی ئه‌وه نه‌كات ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر خاك و بستێك زه‌وی ئه‌م شاره.
ئەو وتیشی “له ئێستاوه ده‌یڵێین پێشتر به هه‌رشێوازێك كاركراوه قابیلی قبوڵكردن نیه، له كۆبونه‌وه‌كه‌شدا كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌مان باسكرد و دڵنیام خاتوو له‌یلا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت”.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ڕوونیکردەوە “گۆڕانكاریه‌كانی سلێمانی زۆرن و ته‌نها لێره‌دا ناوه‌ستێته‌وه، كه‌سانی باش دانراون، به‌ڵام به‌داخه‌وه پشتیوانی نه‌كراون به‌پێچه‌وانه‌وه هاندراون یان فشاریان لێكراوه بۆ شكاندنی یاسا بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ندێك پڕۆژه له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه كه ته‌ماحیان هه‌بووه”.
ئاشکراشیکرد “به‌ته‌مابوون گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كان به‌تایبه‌تی گه‌ڕه‌كی شێخان بیڕوخێنن و هه‌موو خانوه‌كان له‌ناوبه‌رن و مۆڵی بازرگانی لێ‌دروست بكرێت، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌مان راگرت و هه‌روه‌ها روخاندنی خه‌سته‌خانه‌ی شیره‌كه و سه‌رامان راگرت كه به‌راستی تاوانه له ناو شاری سلێمانی كه‌سێك بیر له روخاندن یان به بازرگانیكردنی سه‌را بكاته‌وه”.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ڕاشیگەیاند: دڵنیام به پشتیوانی خه‌ڵكی شاره‌كه كه زۆر بێده‌نگن له‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌م شاره ده‌كرێت، هیوادارم باشتر بێنه پێشه‌وه و هه‌موومان پێكه‌وه داكۆكی له سه‌رای سلێمانی و گه‌ڕه‌ك و قه‌یسه‌ریه‌كانی بكه‌ین ئه‌وه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانه و ده‌بێت ئه‌و جوانیه بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ شاری شاران.