ترەمپ: کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان پۆتینی هانداوە بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا

لڤین:
سهرۆكی پێشووی ئهمهریكا رایگهیاند، ئەوەی زیاتر ڤلادیمێر پوتینی هانداوە بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا، کشانەوەی خێرای ئەمەریکا بوو لە ئەفغانستان.
دۆناڵد ترەمپ لە دیمانەیەکی لەگەڵ میدیاکانی ئەمریکا ڕایگەیاند: کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان جێگەی شۆک بوو و نە دەبووایە روویبدابووایە.
ئەو دەڵێت کشانەوەی هیزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان خراپترین کشانەوە دووە لە میژوودا و دەشڵێت: سەرۆکانی رووسیا و چین لە دوای کشانەوەی ئەمەریکا لە ئەفغانستان چاوچنۆکیان زۆر زیاتر بووە.
ترەمپ وتیشی: پوتین دەیەویست گفتوگۆ بکات، بەڵام کە بینی سوپای ئەمەریکا کشایەوە و چەک و جبەخانە بە بڕی 85 ملیار دۆلار بۆ تاڵیبان بەجێهێڵكرا، پوتینیش ئازایەتی زیاتری بۆ پەیدابووە.