ئەردۆغان سەردانی ئیمارات دەکات

سەرۆک كۆماری توركیا سبه‌ینێ به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته‌ ئیمارات و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌مێنێته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاته‌كه‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

بەپێی راگەیەندراوێکی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا سبەینێ دوو شەممە به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی محەمەد بن زاید ئالنهەییان، شازادەی جێنشینی ئیمارات سه‌ردانی ئه‌بوزه‌بی ده‌كات.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا ئه‌ردۆگان و ئالنهەیان گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌موو پرسه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن، له‌وانه‌، یاداشتەکانی لێكتێگه‌یشتن به‌مه‌به‌ستی هاریكاریی له‌نێوان بانكی ناوه‌ندیی توركیا و بانكی ناوه‌ندیی ئیمارات، وەزارەتەکانی دەرەوە، بازرگانی، ئابووری، ووزە، ئەمنی، تەندروستیی، گەشتوگوزار و.. هتد

پیشتر لە٢٤ی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢١دا  ئەردۆغان بانگهێستی ئەو وڵاتە کرابوو لەلایەن شازادەی جێنشینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button