لە پێنجوێن ڕێگریکرا لە بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا

بەشێك لە هاوڵاتیانی شارۆچکەی پێنجوێن لە دژی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕێگریان لە تیمەکانی بەستنی پێوەرەکە کرد.

ئەمڕۆ یەكشەممە 13\2\2022 هاوڵاتییانی شارۆچکەی پێنجوێن دەستییان بە خۆپیشاندان كرد، لە دژی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا.

ئەمڕۆ لە کاتێکدا تیمی وەزارەتی كارەبا چوونەتە شارۆچکەکە پێنجوێن بە مەبەستنی بەستنی پێوەری زیرەك، بەڵام لە لایەن دانیشتووانی شارۆچکەکەوە ڕێگرییان لێكراوە و بەشێك لە پێوەرەكانیشیان شكاند.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button