نرخی نەوت لەمڕۆی بازاڕەکانی جیھاندا

لڤین:

بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان، بە 94 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان، بە 94 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەكرا. ھەرچەندە نرخی نەوت بۆ چەند ساتێکی کەم گەیشتە زیاتر لە95 دۆلار.

هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس، بە 93 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت پەیوەندیی بە كێشە و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئۆكراینا و رووسیاوە هەیە و ترسی روودانی شەڕ هۆكاری سەرەكیی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button