نرخی نەوت گەیشتە نزیکەی95دۆلار

لڤین:
بەیانی ئەمڕۆ شەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان، بە 94 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی تەكساس، بە 93 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندیی بە كێشە و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئۆكراینا و رووسیاوە هەیە و ترسی روودانی شەڕ هۆكاری سەرەكیی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە.