درۆنێک بەسەر ماڵی ئەدهەم بارزانیدا سوڕایەوە

سەرچاوەیەک لە بارەگای ئەدهەم بارزانی ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمرۆ درۆنێک بەنزمی بە سەر ناوەندی ماڵى ئەدهەم بارزانیدا تێپەڕیوە و چەند جارێک بە ناوچەکەدا سوڕاوەتەوە.
سەرچاوەیەک لە بارەگای ئەدهەم بارزانی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوکات ئامۆزای مەسعود بارزانی بە لڤین پرێسی ڕاگەیاند “ئەمڕۆ ئێوارە پێش بانگی مەغریب درۆنێک بەنزمی بەسەر ماڵی ئەدهەم بارزانیدا تێپەریوە، دواتر درۆنەکە بە ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی هەریر ڕۆشتتوە و پاش چەند خولەکێک درۆنەکە بۆ جاری دووەم گەڕاوەتەوە سەر ماڵی ئەدهەم بارزانی”.
سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد، لەلایەن پاسەوانەکانی ئەدهەم بارزانیەوە تەقە لە درۆنەکە کراوەو دواتر بۆ شوێنێکی دیکە فڕیوە، چونکە بۆ جاری دووەم درۆنەکە زۆر بە نزمی فڕیوە بەسەر ماڵەکەیدا.”