دادگای سلێمانی لە بارەی فرۆشتنی بینای دادگاکە ڕوونکردنەوە دەدات

لڤین:

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بڵاویکردەوە، دەنگۆى فرۆشتنى بیناى دادگاکەمان هەواڵێکى بێبنەما و چەواشەکارییە و دوورە لە ڕاستى و بەدرۆى دەخەینەوە.

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، لە چەند پەیجێكی فەیسبووك و میدیای ئەلكترۆنیدا هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە گوایە بینای دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی فرۆشراوە، ئێمە لە سەرۆكایەتی دادگا وێڕای ئەوەی ئەو هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە بەدرۆ دەخەینەوە و ئەو جۆرە هەواڵ و نوسراوانە بە چەواشەكاری دەزانین، كە مەبەستیان تێكدانی میزاجی هاووڵاتیان و شڵەژانی ئاشتی كۆمەڵایەتییە.

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەك سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی سكاڵا لەدژی هەر سایت، پەیج، ئاكاونت و دەزگایەكی راگەیاندن دەجوڵێنین، كە ئەو هەواڵە ناڕاستەیان بڵاوكردووەتەوە و ئیجرائاتی یاسایی توند و پێویستیان بەرامبەر دەگرینە بەر، تا پەندی لێوەربگیرێت و چیتر هاووڵاتیان لەخشتە نەبرێن و یاری بە میزاج و هەستیان نەكرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button