سەرۆکی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا: چیتر پارەی کارەبا نادەم

لڤین:
سەرۆکی جەهەپە ڕایگەیاند ئەو جیتر پارەی کارەبا نادات و دەڵێت، تا ئەو كاتەی ئەردۆغان نرخی وزە و سووتەمەنی كەمنەكاتەوە بەردەوام دەبێت.
شەوی ڕابردوو لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا لە تویتەر، كەماڵ كڵچدارئۆغلو، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری – جەهەپە ڕایگەیاند، چیتر پارەی كارەبا نادات تا ئەو كاتەی ئەردۆغان نرخی وزە و سووتەمەنی كەمنەكاتەوە.
حكومەتەكەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ساڵی نوێی بە بەرزكردنەوەی نرخی وزە و سووتەمەنی دەستپێكرد، پارەی كارەبای لەسەر شوێنە بازرگانییەكان بەڕێژەی 125% بەرزكردەوە و بۆ خەڵكی ئاسایی 50%، هەروەها نرخی گاز و بەنزینیشی بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزكردەوە.
Neden elektrik faturalarınız şişirildi?
Bir dilim kuru ekmeğinize kim göz dikti?
Bu zulme ancak birlikte son verdirebiliriz. Buyurun bu ibret tablosunu konuşalım… pic.twitter.com/N3ziJef1VQ— Kemal Kılıçdaroğlu (@kilicdarogluk) February 9, 2022