بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت

لڤین: 

کەشناسی هەرێم پێشبینیدەکات ئەمڕۆ و سبەینێ بارینى باران و بەفر لەناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان بەردەوام بێت.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ پێنج شەممە باران بارین بەشێوەی پچڕ پچڕ لە زۆربەی ناوچەكان دەبێت، لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با، هەروەها بارینی بەفر لەسەر لوتكەی شاخە بەرزەكان، لە ناوچە شاخاوییەكان بارانی مامناوەند دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ هەینی ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە هەندێ ناوچە، لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button