توركیا بە تۆمەتی سەردانكردنی گارە پەرلەمانتارێكی هەدەپە دەداتە دادگا

لڤین: سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی كۆماری توركیا لە ئەنقەرە، دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ ئەندامێكی فراكسیۆنی هەپەپە لە پەرلەمانی توركیا كردەوە و دەڵێت سەردانی گارەی كردووە.

سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی كۆماری توركیا لە ئەنقەرە، بەتۆمەتی ئەندامبوون لە پارتی كرێكارانی كوردستان، دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ دیرایەت دیلان تاشدەمیر ئەندامی پەرلەمانی توركیا لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) كردەوە.

بەگوێرەی سكاڵاكەی لەسەر ئەو پەرلەمانتارە تۆماركراوە، لەسەر تۆمەتێكە كە وەزیری ناوخۆی توركیا لە بەرنامەیەك وتبووی تاشدەمیر رۆیشتوە بۆ ناوچەی گارە كە پەكەكەی لێیە.

سكاڵاكە بەپێی ماددەی 2/314-ی یاسای ژمارەی 5237-ی توركیا بەتۆمەتی (ئەندامبون لە رێكخراوی چەكداریی) دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.

لەبەرامبەردا دیرایەت دیلان تاشدەمیر، پەرلەمانتاری هەدەپە لە تویتەر، وەڵامی وەزیری ناوخۆی توركیای دایەوە و دەڵێت “وەزیری ناوخۆی ئەم وڵاتە گوایە كەسێك پێی راگەیاندووە بەبێ ئاشكراكردنی ناوەكەی، چووبێتمە گارە و لەگەڵ گەریلا كۆبوومەتەوە. ئەمە درۆیەكی شاخدارە و دوورە لە راستی و چەواشەكارییە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button