چوارچیوەی هەماهەنگی: با قۆناغێکی نوێ دەستپێ بکەین

لڤین:
چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان دوای کۆبونەوەی شەوی رابردویان لە ماڵی عەمار حەکیم ڕایگەیاند، ھەموو ھێزە سیاسی و کەسایەتییە نیشتمانییەکان بانگھێشت دەکەین بۆ دەستپێکردنی قۆناغێكی نوێی پەیوەندی و گفتوگۆ بۆ پڕکردنەوەی پۆستە باڵاکان، بەجۆرێک شەراکەتێکی راستەقینە لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا بەدی بھێنێت.
چوارچێوەکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە: دوای لێکدانەوەکەی ئەمدواییەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی دیاریکردنی کاتی دەستنیشانکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمان، دەرفەتی کاتێکی زیاتری بەخشیوە و دەبێت ئەم کاتە بقۆزرێتەوە بۆ لێکتێگیشتن و گفتوگۆ..
چوارچێوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: ئێمە دەستمان بۆ ھێزە سیاسییەکان درێژ دەکەین لەپێناو پێکھێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانیی بەتایبەتیش برایان لە رەوتی سەدرو قەوارە سیاسییەکان و پەرلەمانتارانی سەربەخۆ.