فازل میرانی: لەوانەیە لەگەڵ یەکێتی لەسەر کاندیدێک ڕێکبکەوین نە یەکێتی بێت نە پارتی

لڤین:

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆدەبنەوە، لەبارەی سەرۆک وەزیرانی دااهاتووی عێراقیش وتی دەبێت ئەمریکا و ئێران لەسەری ڕێک بکەون. 

فازڵ میرانی لە دیدارێکدا لەگەڵ دانگی ئەمریکا وتی کێشەی هۆشیار زێباری بە ڕاستی لە گەندەڵی نییە، بەڵکو خراپ بەڕێوەبردنی دارایی بووە بەپێی ڕاپۆرتی بەرایی کە بینیومانە، بڕیاری دادگای فیدراڵیش دەکەوێتە یەکشەممە ئایا بڕیاری وەلائی ڕەتدەکرێتەوە یان دەگۆڕدرێت وەکو ئەوەی خوانەخواستە مەرجەکانی تێدا نییە لە هەردوو حاڵەتدا بەرچاو ڕوون دەبین.

وتیشی: کە چووینە ناو هەڵبژاردنەوە هەتا ڕوانگەی ڕێککەوتنیش هەبێت لەگەڵ برادەرانی یەکێتی(هەر بۆ زانیاری ئەمڕۆ کاک بافڵ دێتەوە لای جەنابی سەرۆک) ئێمە دەبێت کاندیدێکی ترمان ئیحتیات-یەدەگ هەبێت ئینجا ئێمە لەگەڵ یەکێتی ڕێکبکەوین یان ڕێکنەکەوین دادگای فیدراڵی ڕای خۆی بگۆڕێت یان نەگۆڕێت، ئیحتیات باشە ئێمە کاندیدێکی ترمان دەبێت.

ئەو لەبارەی کاندیدەکەیەان ئاشکرای کرد: کاندیدەکەمان جارێ مەعلوم نییە بەدڵنیاییەوە لە هەموو حزبەکان کاندیدی دیاریکراویان هەیە ئەگەری زۆرە کاک دکتۆر فوئاد یەکێک بێت بۆ نموونە دەڵێم، دەمێنێتەوە سەر کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کاک بافڵ لەگەڵ جەنابی سەرۆک ئومێدەوارین کە کۆبوونەوەیەکی باش ببێت پاش ئەوە مەکتەبی سیاسی هەردوولا دابنیشن بە شێوەیەک لە شێوەکان ڕێکبکەوین.

ئەو پیشبینی دەکای “لەسەر کاندیدێک کە لە هەردوولا نەبێت ڕێکبکەوین بەڵام من بە کۆنکریتی ناڵێم، وە لەوانەیە ئەوەش لە بەرژەوەندی هەردوولادا بێت، بەڵام ئەوە چەندین جارە سەرۆک کۆمار بۆ برادەرانی یەکێتیە قەیچێکە با ئەم چوار ساڵەش بۆ پارتی بێت و برادەرانی یەکێتی پۆستەکانی تر وەربگرن بە کورتی لەم دوو سێ بژاردەیە زیاترمان نییە”.

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند: نایشارمەوە تیوتەکەی جەنابی موقتەدا سەد‌ر لەسەر ناوهێنانی کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان ئێمە پێی قەڵس بووین من وەکو خۆم پێی قەڵس بووم، چونکە دەکرا بڵێت هەر کاندیدێک مەرجەکانی تێدا نەبێت چ نەزاهە- دەستپاکی بێت چ مەسەلەی مەرجەکان بێت ئێمە دەنگی پێنادەین بەڵام هی ئێمە دەربهێنێت لەناو هەموو کاندیدەکان و باسی بکات ئەوە باش نەبوو بۆ ئێمە و بۆ کاندیدی ئێمەش بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە ئێمە لە هاوپەیمانییەکە دەربچین.

لە بارەی گرنگی پۆستی سەرۆک کۆمار وتی ” لە ڕاستیدا بۆ کوردستان پۆستی سەرۆک کۆمار قازانجێکی وای نەبووە مەگەر کوردێک بووە بە سەرۆک کۆماری عێراق بۆ مەکانەتی کوردە چونکە یەکەم دەسەڵاتی دیاریکراوە، دووەم بێجگە لە خوالێخۆشبوو مام جەلال نەبێت مام جەلال دەسەڵاتی بەخۆی دەدا بە پەیوەندی کەسی شتێکی دەکرد بۆ کوردستان لە ڕێگەی بودجە بێت یان مەسەلەی تر بێت، بەڵام لە دوای ئەوە هیچ قازانجێکی نەبووە، من تەسەور ناکەم ئەوەی لەدوای مام جەلال یەکێتی بێت یان پارتیش بتوانن ئەوەی مام جەلال کردوویەتی (بەڕەحمەت بێت) وەکو سەرۆک کۆمار بۆ هەرێمی کوردستان خەلیفەکان- جێگرەوەکانی ئەو هەر کامیان بێت ناتوانن ئەوە بکەنەوە”.

باسی لە نانکۆی حزبەکەی لەگەڵ بەرهەم ساڵح کرد ووتی: هەندێک هەنگاوی هاویشتووە کاک بەرهەم نەدەبووایە بیهاوێژێت، وە زیانی لە کورد داوە و بۆ کورد هیچی نەکردووە، ئەوەی کە دەبینین، من دەڵێم ئەو زیرەکیەی کاک بەرهەم هەیەتی بۆ کورد بەکاری نەهێناوە لە سەرۆکایەتی کۆمار بۆ یەکێتی و پارتیش بەکاری نەهێناوە دەکرێت بڵێن بۆخۆی بەکاری هێناوە من نامەوێت لەوە زیاتر مەسەلەی کەسی باس بکەم چونکە هەڵسەنگاندنی کاک بەرهەم دەبێت یەکێتی نیشتمانی بیکات چ ئەو ماوەیەی دەرچوو چ ئەو ماوەیەشی گەڕایەوە ناو یەکێتی چ ئەو ماوەیەی سەرۆک کۆمار بووە یان سەرۆک کۆمار نەبووە لەبەر ئەوە من حەز ناکەم خۆم بکەمە بریکاری یەکێتی و هەڵسەنگاندنی کاندیدی ئەو بکەم هەرچەندە نوێنەری کوردیش بووە لەوێ ئەوەشی دەنگی پێنەداوە بەڵام خۆ ئەو کوردێکە ئێمە پێخۆشحاڵ دەبین بە باشیەکانی و بە هەڵەکانیش پێی قەڵس دەبین چونکە بە حوکمی ئەوەی نوێنەری هەموومانە بە شێوەیەکی واقیعی و مەنتیقی، ئەوە زیاتر بۆ برادەرانی یەکێتی جێ دەهێڵم. ”

میرانی لەبارەی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق وتی”زۆر بە کورتی دەڵێم سەرۆک وەزیرانی ئایندەی عێراق دەبێت ئێران و ئەمەریکا لەسەری ڕێکبکەون کورت و کرمانجی ئەوە ڕای منە. “



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button