تەندروستی سلێمانی: هەر خاوەنکارێک ڤاکسینی وەرنەگرتبێت مۆڵەتی بۆ تازە ناکرێتەوە

لڤین: 
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، هەر خاوەنکارێک ڤاکسینی وەرنەگرتبێت مامەڵەکانی رایی ناکرێت و مۆڵەتی بۆ تازە ناکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاکردەوە و دەڵێت “بەپێی بڕیارێکی بەڕێوبەرایەتییەکەمان ئاگاداری بازرگانان و خاوەن کارەکان دەکرێتەوە لە بەرواری (10-02-2022) بەدواوە هەر خاوەن کار و بازرگانێک پێویستە لەکاتی سەردانیکردن و ڕاییکردنی مامەڵە و دەرهێنان و تازە کردنەوەی مۆڵەت و ناسنامەی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی بەشی چاودێری پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان ببن و کارتی ڤاکسینیان پێ بێت”.
ئاماژەی بەوەشدا، “هەر خاوەن کار و بازرگانێک کارتی ڤاکسینی پێ نەبێت مامەڵەکانی ڕایی ناکرێت و مۆڵەتی کاری بۆ نوێ ناکرێتەوە”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button