ڕۆژی یەکشەممە بڕیار لە دۆسیەی هۆشیار زێباری دەدرێت

لڤین:

دادگاى باڵای فیدراڵى عێراق رۆژى یەکشەممەى داهاتو تاوتوێی سکاڵاکەی سەر هۆشیار زێباری، کاندیدی پارتی پۆستی سەرۆک کۆمار دەکات.

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو (12/2/2022)ی دیاریکرد بۆ تاوتوێکردنى سکاڵاى دژ بە کاندیدکردنى هۆشیار زێبارى بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار.

ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی شەشی ئەم مانگە دادگای باڵای فیدڕاڵی رێكارەكانی كاندیدكردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار ڕاگرت.

بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، بەهۆی بونی سەرپێچی و پێشێلکاری دەستوریی لە مەرجەکانی بونی ناو و ناوبانگی باش کە ماددەی (68) بڕگەی 3 لە دەستور جەختی لێکردوەتەوە و هەروەها لێپێچینەوە لە ناوبراو کاتێک وەزیری دارایی عێراق بووە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button