دوو منداڵ بەهۆی شۆرتی کارەباوە گیانیان لەدەستدا

لڤین:
بەهۆی شۆرتێكی كارەباوە دوو منداڵ لەنێو ماڵی خۆیاندا لە گەڕەكی ڕاپەڕین-ی شاری سلێمانی، سووتان، بەهۆی كاریگەری سووتانەكەشیانەوە گیانیان لەدەستدا.
سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند ”لە گەڕەكی راپەرینی شاری سلێمانی، ماڵێك بەهۆی شۆرتی كارەباوە گڕیگرتووە و بەهۆیەوە دوو منداڵی ماڵەكە گیانیان لەدەستداوە، كە كچ و كوڕێكە.”
بەووتەی چەند شایەتحاڵێك منداڵەكان کە ناویان باران و لێوە بووە لەكاتی رووداوەكەدا لە خەودا بوون و باوكیان لە دەوام بووەو دایكشیان لەحەوشەی ماڵەكە سەرقاڵی كار بووە، دواتر ویستوویەتی بەهانای منداڵەكانیەوە بچێت بەڵام نەیتوانیوە هیچیان رزگار بكات، خۆشی بەشێك لە جەستەی سووتاوەو لەئێستادا لەنەخۆشخانەیە.