حەشدی شەعبی: ھێرشێکی داعشمان بۆ سەر سوپا تێکشکاند

لڤین:

دەستەى حەشدى شەعبى تێکشکاندنى هێرشێکى داعشى بۆ سەر سوپا لەسنورى پارێزگاى کەرکوک راگەیاند.

دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: هێزێکى میحوەرى باکورى حەشد بەهاناى یەکەکانى سوپاوە چون کە روبەڕووى هێرشى داعش ببوونەوە لەدەوروبەرى قەزاى دبس لەپارێزگاى کەرکوک و هێرشەکە تێکشکێنراوە.

ئەوەش دوای ئەوەھات کە شەوی رابردوو رێگای سەرەکی دبس بۆ ماوەیەک داخرا و رێنەدرا ھاتووچۆی پیادا بکرێت.

لەلایەکی دیکەوە لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق رایگەیاند، سوپا توانیویەتى پێگەیەکى داعش خاپور بکات لەکاتى هەڵمەتى گەڕان و پشکنین لەسنورى پارێزگاى کەرکوک.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button