باڵیۆزخانەی تورکیا لە عێراق ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

لڤین:

باڵیۆزخانەی تورکیا لە عێراق رایگەیاند، تەنها کۆپانیایەک لە عێراقدا مۆڵەتی لەوان وەرگرتووە بۆ پێدانی ڤیزای تورکیا بە هاوڵاتیانی عێراق ئەوانی دیکە نا فەرمین. 

باڵیۆزخانەی تورکیا لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆمپانیای “Gateaway Management and Logistics Inc”تاکە دامەزراوەی فەرمییە کە لەلایەن باڵیۆزخانەی تورکیاوە مۆڵەتی وەرگرتوە بۆ پێدانی ڤیزا بەهاوڵاتیانی عێراق، ئەو کۆمپانیایەش لەرێگەی 10 نوسینگەوە لەسەرانسەری عێراق داواکاری هاوڵاتیان وەردەگرێت.

باڵیۆزخانەکە باسی لەوەشکردوە، کۆمپانیای ناوبراو لە پارێزگاکانی بەغداد، بەسڕە، موسڵ، کەرکوک، هەولێر، سلێمانی، دهۆک و ئیدارەی زاخۆ داواکاری هاوڵاتیانی عێراق بۆ وەرگرتنی ڤیزای تورکیا وەردەگرێت.

دەشڵێت: هەندێک ئاژانس و کۆمپانیای ساختە بەناوی وەرگرتنی ڤیزای تورکیا هاوڵاتیان هەڵدەخەڵەتێنن، بۆیە داوا لەهاوڵاتیان دەکەن هۆشیار بن، چونکە ئەو ئاژانس و کۆمپانیایانە هیچ پەیوەندییەکیان بە باڵیۆزخانەی تورکیاوە نیە.

باڵیۆزخانەی تورکیا لە عێراق بڕیاریداوە سکاڵا لەسەر ئەو ئاژانس و کۆمپانیایانە تۆماربکات کە بەبێ مۆڵەت کاری ڤیزای تورکیا دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button