سەرۆکایەتی کۆمار داوای ڕونکردنەوە لە دادگای فیدڕاڵی دەکات

لڤین:

سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق داوای شیكردنەوە بۆ ماددەی 72ی دەستوور دەكات ‏دەربارەی بۆشایی دەستووری لەبارەی پرسی سەرۆك كۆمارەوە.‏

لە نووسراوێكدا كە بە ژمارە 295 لە ئەمڕۆ سێشەممە 8ی شوبات ئاراستەی سەرۆكی ‏دادگای باڵای فیدراڵی كردووە، سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق وتویەتی “داوا لە دادگاكەتان ‏دەكەین شیكردنەوە بۆ ماددەی 72 بكەن، كە دەقەكەی چارەسەری دیارینەكردووە، ‏لەكاتێكدا ئەگەر ئەنجومەنی نوێنەران نەتوانێت چارەسەری داوا دەستوورییەكان بكات و ‏مامەڵەكردن لەگەڵ دۆخەكە لەبارەی ئەرك و كارەكانی سەرۆك كۆمار لەو ماوەیەدا ‏بەمەبەستی ڕوونەدانی بۆشایی دەستووری”.

ئەوەس دوای ئەوەهات کە دوینێ لە دانیشتنی پەرلەمماندا ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران ئامادەی دانیشتنەكە نەبوون و بەوهۆیەوە دانیشتنەكە كرا بە ڕاوێژكاری، بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ‏دواخرا.‏

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button