مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ پرسی سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە

لڤین:

مەكتەبی سیاسی پارتی بە ئامادەبوونی هەریەك لە مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی لەسەر دواین پێشهات و بارودۆخی عێراق و بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی و كاندیدی سەرۆك كۆمار كۆدەبێتەوە.

 ئەمڕۆ سێ شەممە، مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەبارەی دۆخی ئێستا عێراق ئەنجامدەدات.

زانیاریەکان  باس لەوەشدەکەن بڕیارەكانی ئەم دوایەی دادگای فیدڕاڵی عێراق و پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و قسەكردن لەسەر كاندیدی سەرۆك كۆمارو دوواین پێشهاتەكان تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button