وەزارەتی کار لێخۆشبوونی بۆ بەشێک لە قەرزەکانی لای هاوڵاتیان دەرکرد

لڤین:
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، لە سزای دواکەوتنی قەرزی سەرجەم بەشدارەکانیان خۆش دەبن ئەگەر لەماوەی 90 ڕۆژدا تەواوی قەرزەکە بگێڕنەوە.
کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند “بڕیارماندا بە لێخۆشبوونی تەواوی سزای دواکەوتنی قەرزی بەشدارەکان (مساهمات صندوق ضمان الاجتماعية) مە بەرجێک خاوەن کار تەواوی پارەی کەڵەکەبووی بەشدارییەکان بە یەکجاری و بەشێوەی نەقد بدات لەماوەی 90 ڕۆژدا.”