جێگرەوەکەی قاسم سولەیمانی لە بەغدادە

لڤین:

میدیایکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران سەردانی عێراقی کردووەتەوە و لەگەڵ بەرپرسانی شیعي کۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی ئەوەی میدیاکان بڵاویان کردووەتەوە شوینگرەوەکەی قاسم سولەیمانی بڕیار وایە لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە کۆببێتەوە لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.

جاری پێشوو دوای ئەوەی سەردانی مەسعود بارزانی کرد و لەگەڵی کۆبۆیەوە ڕۆژی دواتر بارزانی دەستپێشخەریەکی ئاراستەی موقتەدا سەدر کرد بەڵام ناوەڕۆکی دەستپێشخەریەکە بە فەرمی ئاشکرا نەکرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button