پسپۆڕیک یاسای دەستوری: لایەنەکان سازش بۆ یەکتری نەکەن یەکێک لە ئەگەرەکان ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنە

 پسپۆڕێکی یاسای دەستوری دەڵێت، پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار نەکرێت، مانای وایە حکومەتی نوێش پێکناهێنرێت و پرۆسەی سیاسی پەکی دەکەوێت، ئەگەری هەیە ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق هەڵبوەشێنرێتەوە.

خامۆش عومەر، پسپۆڕی یاسای دەستوری لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند: بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆ راگرتنی کاندیدبوونی هۆشیار زێباری، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سیفەتی ئیستعجال پەیوەندی بەوەوە هەیە دەبێت ئەو کەیسەی لە بەردەم دادگادایە یەکلایی بکرێتەوە دواتر بابەتی پەیوەندیدار بە کەیسەکە بێتەوە بەردەم دادگا، واتە ئەوەی ئێستا پەیوەندی بە کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار هەیە یەکێکە لەو بابەتانەی مشتومڕی لەسەرە مەسەلەی ئەوەیە کە یەکێک لە مەرجەکانی تایبەت بە کاندیدبونی تێدا نییە، بۆیە دەبێت ئەم پرسە یەکلایی بکرێتەوە ئینجا بچنەوە ناو پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار، ئەمە بە شێوەیەکی کاتییە بە شێوەیەک نییە بە تەواوەتی دورخرابێتەوە.

ئەو ئاماژەی بەوەشکردووە “لەبارەی بوونی بۆشایی یاساییش لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمان لە 9-1 ئەنجامدرا بوو، بۆیە 9-2 دەبێتە مانگێک، 7ی مانگ دیاریکراوە بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەشێوەیەکی ڕێکوپێک بەڕێوەبچێت و پێش 9ی مانگ نەچینە ناو مشتومڕێکی دەستورییەوە یاخود جۆرێک لە بۆشایی وەکو ئەوەی باسی لێوە دەکرێت”.

ئەو پشپۆڕە دەشڵێت “لە نۆی ئەم مانگەوە عێراق دەکەوێتە بۆشایی دەستووری و جۆرێک لە پێشێلکاری دەقە دەستورییەکان، ئەو دەقە دەستوریانە لە عێراق ماوە زەمەنی- کاتیەکانی دیاریکردووە ئێستا ئەو سەقفە کاتییانەی کە دیاریکراون لەلایەن دەسەڵاتی سیاسییەوە دەبەزێنرێت واتە دەسەڵاتی سیاسی پێوەی پابەند نابێت ئەمەش ڕەنگە جۆرێک لەوە دەبێت کە پرۆسەی سیاسی لە عێراق بکەوێتە لەکارکەوتنەوە بە شێوەیەک لە شێوەکان کە نەتوانرێت ئەو بەستەڵەکە بشکێنرێت کە ئێستا دۆخی سیاسی عێراقی تێی کەوتووە”.

ڕوونیشیکردووەتەوە ” ئەگەر بەو ئاڕاستەیەش بڕوات بە دڵنیاییەوە ئەگەر لایەنەکان جۆرێک لە سازش بۆ یەکتری نەکەن ئەوە یەکێک لە ئەگەرەکان هەڵوەشانەوەی ئەم خولەی پەرلەمان و ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنە”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button