بارزانی و سەدر بە تەلەفۆن گفتوگۆیان کرد

لڤین:
سەرۆكی پارتی لەگەڵ رێبەری رەوتی سەدر بە تەلەفۆن دوایین پێشهاتە سیاسییەكانیان تاوتوێكردووە.
مەسعود بارزانی، سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ شهمممه 5ى 2ى 2022 پهیوهندیهكی تهلهفۆنی لەگەڵ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر ئهنجامدا و لهو پهیوهندیهدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانیان تاوتوێكرد.
بە گوێرەی میدیاکانی پارتی، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە هاوپەیمانێتیی ستراتیژی و، بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ خێراتركردنی پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتیمانی كرایەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە کە گفتوگۆیان کردووە بۆ ئەوەی حكومەتی داهاتوو بتوانێ بە ئەركی خۆی بەرانبەر داخوازییەكانی ڕۆڵەكانی گەلی عێراق و پارێزگاری لە بەرژەوەندییە باڵاكان و قووڵكردنەوەی سەقامگیری و خوشگوزەرانی هەڵبستێت.