حەلبوسی: چاره‌سه‌رى دۆخى ئێستاى عێراق، حكومه‌تى ته‌وافوقى نییه

سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕاگه‌یاند، چاره‌سه‌رى دۆخى ئێستاى عێراق، حكومه‌تى ته‌وافوقى نییه، عێراق نابێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ شكسته‌كانى ڕابردوى.
محەمەد حەلبوسی, سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئه‌مڕۆ شەممە وتەیەکدا لەمەراسیمی شەهیدی عێراق (ساڵڕۆژى شەهیدبونی محەمەد باقر ئەلحەکیم) ڕایگه‌یاند “ئێستا عێراق لەبه‌رده‌م قۆناغێکی نوێدایەو ئامادەیە ببێتە ڕوگه‌ى ناوچه‌كه‌و جیهانیش”.
حه‌لبوسى وتیشی “عێراق ئەمڕۆ لەقۆناغێکی نوێدایە و چاره‌سه‌رى دۆخه‌كه‌ش حكومه‌تى ته‌وافوقى نییه‌و ناشبێت عێراق بگه‌ڕێته‌وه بۆ شكسته‌كانى ڕابردوى، بۆیه ده‌بێت پەرلەمان پێداویستی بەپەلە جێبەجێبکات”.